یەکگرتووی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاریدا له رۆژانی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حزبه‌كه ببه‌ستن، هیوادارن خودای گه‌وره هاوكاریان بێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو، ئەو ئه‌نجوومه‌نه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، رایگه‌یاند : له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو تاوتوێكراوه و بڕیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگیرا، بڕیاردرا له رۆژانی پێش كۆتایی ئه‌مساڵدا كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتوو ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاندووه "هیواخوازین خوای په‌روه‌ردگار پشتیوان و هاوكارمان بێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، كه بتوانێت بڕیار و ستراتیژی نوێ بۆ خولی داهاتوو دیاری بكات و له ئاست داخوازییه‌كانی قۆناغه‌كه‌دا بێت".