سەعدی ئەحمەد: بەرهەم ساڵح وەک قەشەیەک قسە دەکات
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك قه‌شه‌یه‌ك قسه ده‌كات و ده‌بێ لێی بپرسن بۆ ئەو کاتەی سەرۆکی حکوومەت بووی، ئەو قسانەت نەدەکرد؟.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، لە مەکتەبی سیاسیی حزبەکەیان لە سلێمانی، کۆ بوونەوەتەوە.
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێی وایە حزبەکان بە گشتی و یەکێتی بە تایبەت دەتوانێ لە کەرکووک و لەژێر سایەی داگیرکاریی حەشدی شەعبیدا، بانگەشەی هەڵبژاردن بکات و رێگرییان لێ ناکرێت.
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە نەجمەدین کەریم لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەماوە و ئێستا تەنیا وەکو ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتییە.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، لەبارەی بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی پێشووی سکرتێری گشتیی یەکێتی، رایگه‌یاند: یه‌كێتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسییه و گۆڕانیش هه‌روه‌ها، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌یكات، شه‌خسییه و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌كه‌م و كه‌رامه‌تتان بۆ دهگهڕێنمهوهو دهتانژیهنم ، یه‌عنی ئه‌و وه‌كو قه‌شه‌یه‌ك قسه ده‌كات.
پیرە بە ئاماژەکردن بەوەی نایەوێ کاتی پێ بکوژێ، رایگەیاند، بەرهەم ساڵح، کە ئێستا سەرۆکی هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرییە، پێشتر بەرپرسیارێتیی گەورەی لە حکوومەت و یەکێتی هەبووە و ”پێموایە دەبێ لێی بپرسن ئەو قسانەی دەیکەی بۆ لەکاتی لە حکوومەت بووی نەتدەکرد؟“.
سەعدی پیرە پێی وایە لە کەرکووک لەمیانی جەژنی نەورۆزدا هەوڵی تێکدەرانە درا، کە دەکرێ ”کورد بن، حەشدی شەعبی یان لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بن“.