Kurdistan
سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار کران
پەیامی کورد … سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار کران
سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە١٧ی ئابی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی فەرەیدوون محەمەدزاده و خەلیل خالیدی ڕاگەیەندراوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئاب لە هەمان سنوور کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی عوبەید ئەحمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.