سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران
پەیامی کورد... سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم ڕایدهگهیهنێت، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر كه کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد دهستگیركران.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد".
باسی لهوهش كردووه، لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک جامایکا و حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیراوە.
ئهوهشی خستهروو" پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".