Kurdistan
سکاڵای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕەتکرایەوە
پەیامی کورد... سکاڵای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕەتکرایەوە
سکاڵای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رەتکرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12-12-2023 دادگای فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە کە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە کەرکووک پێشکەشکرابوو.
بەمشێوەیە، لە وادەی خۆیدا و هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە کەرکووک ئەنجام دەدرێت.