TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئاسۆ حەوێزی: دۆخی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە

Navas Jan
Admin
📅 05 Ağustos 2021 16:07

پەیامی کورد … ئاسۆ حەوێزی: دۆخی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە

 

ئاسۆ حەوێزی وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت، دۆخی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە و لە هێڵی سور نزیكین و ئەوانەی رۆژانە پشكنین ئەنجام دەدەن 25%یان توشبووی كۆرۆنان.

 

ئاسۆ حەوێزی بە میدیای فەرمی یەكێتی وتووە، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی 25%ی ئەو هاوڵاتیانەی رۆژانە پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دەدەن تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، ئەمەش مەترسییەكی جدییە و پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.

 

ئەوەشی رونكردووەتەوە، دۆخی هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیدایە و لە هێڵی سور نزیك بووینەتەوە، بە مەبەستی زووتر پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیانیش ئێستا رۆژانە لە 120 ناوەند و بنكەی تەندروستی رۆژانە ڤاكسینە دەدرێت لە هاوڵاتیان.

 

بەهۆی نەوەی دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەی توشبووانی پەتاكە لە هەرێمی كوردستان بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و رۆژانە سەروو 3 هەزار توشبوو تۆمار دەكرێن، وەزارەتی تەندروستیش بەردەوام داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزیبن.

Paylas: