سێ هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار دەستبەسەر کران
پەیامی کورد... سێ هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار دەستبەسەر کران
دوو هاووڵاتیی دیکە لە پیرانشار بە ناوەکانی جەلال تەباک و سابیر ئوسلوب لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بەمەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە گەیشتە سێ کەس.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی جەلال تەباک دانیشتووی پیرانشار و سابیر ئوسلوب خەڵکی گوندی کێلەسیپیان دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لە ناو ماڵی خۆیان دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی ڕابردووش هاووڵاتییەکی دیکە خەڵکی گوندی شیناواێی پیرانشار بە ناوی ئەسکەندەر بیسپار لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کرا.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم سێ کەسەر و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.