٩٦ کەس ئەمڕۆ بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا
پەیامی کورد ... ٩٦ کەس ئەمڕۆ بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٧ی جووڵای ٢٠٢٠رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٥٥٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كه ١١٠ تووشبوویان له سلێمانی، ٧٤ له هه‌ولێر، ١٣ تووشبووشیان له دهۆك بوون، هەروەها، ٩٦ تووشبووی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٥٥٣ تووشبووی نوێی ڤیرووسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی تووشبوانی ڤیرووسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته ١١٢ هه‌زار و ٥٨٥ تووشبوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌كه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له سلێمانی ١١٠ تووشبوو، له هه‌ولێر ٧٤ تووشبوو، له دهۆك ١٣ تووشبوو تۆماركراون، هه‌روه‌ها له سلێمانی نۆ كه‌س و له هەولێر ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌سلێمانی ٣٢ كه‌س، له‌هه‌ولێریش ٦٥ كه‌س كه هه‌ڵگری ڤیرووسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٩٦ كه‌س به‌هۆی ڤیرووسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته چوار هه‌زار و ٤٥٨ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٩٢٧ كه‌س كه هه‌ڵگری ڤیرووسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ ٧٧ هه‌زار و ١٤٤ كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی ٦٨.٥٨%ی كۆی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا له عێراق.