Kurdistan
سێ کاندیدی لیستی هاوپەیمانی چوونە نێو پارتی
چوار کاندیدی لیستە جیاوازەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک پاشەکشەیان لە کاندیدبوونیان ڕەوانەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە.
چوار کاندید كه سێ له‌وان لە لیستى هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرین و، ئەوی دیکەشیان بەربژێری لیستی یەکێتییە لە سنوورى قه‌زای ئامێدى چوونە نێو لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
كاندیده‌كانیش بریتین له مه‌هدی شه‌مدین، به‌ختیار بهرگارهیی و عیسمه‌ت مه‌جید له هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كشاونه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها خالید عه‌لی شامكی، كاندیدی لیستی یه‌كێتی كشاوه‌ته‌وه.
شایانی باسە هه‌ر چوار كاندید ئه‌مڕۆ (سێشەممە، 8-5-2018) له کۆنگرهیهكى روژنامهڤانیدا داوا له ده‌نگده‌رانى خۆیان ده‌كه‌ن ده‌نگ به لیستى پارتى بده‌ن.