TR KU SO
FB X
Kurdistan

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێكرد

Navas Jan
Admin
📅 27 Mayıs 2023 16:10

پەیامی کورد... پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێكرد


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،"پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و بۆماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت".

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و پرۆسەكە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە،"حكومەتی عیراق 40 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار دیاریكراوە، دوای رادەستكردنی گەنم جوتیاران دەتوانن شایستە داراییەكانیان وەربگرن".

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عیراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ 375 هەزار تۆن گەنم لە هەرێمی كوردستان وەربگرێت، بە شێوەیەك 120 هەزار تۆن لە پارێزگای هەولێر، 113 هەزار تۆن لە پارێزگای دهۆك و 142 هەزار تۆنیش لە پارێزگای سلێمانی.
 

Paylas: