TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 13 Mayıs 2021 00:26

پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

 

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد و هیوای خواست، ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز:

 

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

 

بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

 

پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان دەكەم.

 

لە خوای گەورە داواکارم رۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

 

هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

 

30ـی رەمەزانی 1442ـی کۆچی

 

12ـی ئایاری 2021ـی زایینی

Paylas: