TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 06 Haziran 2018 22:02

ئەمڕۆ چوارشەممە 6\6\2018، سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین، لەگەڵ موئەیەد ئەللامی، نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق کۆبوویەوە و لە دیدارەكەدا بیروڕا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێویستی لێك تێگەیشتنی گەلان و پێكهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها تیشک خرایە سەر قۆناغەكانی مێژووی سیاسی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە ڕۆڵی دەزگەكانی ڕاگەیاندن لە بڵاوكردنەوەی كەلتووری پێكەوە ژیان و لەیەك تێگەییشتن كرایەوە و ئەوەیش خرایە ڕوو، كە پێویستە ڕای گشتیی عەرەبی لە ڕاستی و ڕەوایەتیی داواكاریی و مافەكانی گەلی كوردستان بگات و چیتر هەوڵ نەدرێت كە ناكۆكیی سیاسیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بكرێتە دژایەتی و دوژمنایەتی نێوان نەتەوەكان و هەروەها ڕۆڵی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسیش لە ڕاستكردنەوەی ڕای گشتیی عەرەبی لەمەڕ گەلی كوردستان بە گرنگ لە قەڵەم درا.

ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لە عێراق و هەروەها مەترسییەكانی هزری توندڕۆیی و تیرۆر تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

Paylas: