TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بە بۆنەوەی ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بڵاو کردەوە

سارا
Yazar
📅 16 Mart 2019 18:37

پەیامی کورد  ...  لە یادی تێپەڕبوونی 31 ساڵ بەسەر كیمیایبارانی ھەڵەبجە، سەرۆك مەسعوود بارزانی رایدەگەینێت، دەبێ مرۆڤایەتی بە شەرمەوە لە ئاستی هه‌ڵه‌بجه‌دا بوەستێ.

سەرۆك بارزانی، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگه‌یاند "کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، یادێکە دەبێ مرۆڤایەتی بە شەرمەوە لە ئاستیدا بوەستێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوەستەی جیدی لەسەر بکات، بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە دڕندانەیە و قەرەبووکردنەوەی قوربانییان و ئاوەدانکردنەوەی، بە جۆرێک لە ئاست قوربانیدان و مێژووی پڕسەروەریی ئەو شارەدا بێت".

Paylas: