TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بـڵاو کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 18 Şubat 2021 00:05

پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بـڵاو کردەوە

 

سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی ئارام باڵەتەیی گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە.

 

دەقی پەیامەکە:

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر ئارام باڵەتەیی و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و گوتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقم بیست. دكتۆر ئارام گەنجێكی خاوەنبڕوا و لێهاتوو و، لە خانەوادەیەكی نیشتیمانپەروەر بوو و، ئەركەكانی دڵسۆزانە بەجێ دەگەیاند.

 

پرسە وسەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ئارام بالەتەیی و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

١٧ـی شوباتی ٢٠٢١

Paylas: