TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات

سارا
Yazar
📅 26 Ekim 2021 17:13

پەیامی کورد    ...    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە جێنێرۆسۆ کالونج باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە خەباتی گەلی کوردستان و پێزانینی هەبوو بۆ خۆڕاگری گەلی کوردستان و رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕایگەیاند کە لە ووڵاتەکەیدا پێشمەرگە ڕێز و پێگەی تایبەتی هەیە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لە بارەی هەڕەشەی تیرۆر و هزری تووندڕەوی تووندوتیژی و، چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهانی ئاڵوگۆڕکرا.

Paylas: