Kurdistan
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە یان کۆبیچ کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ٩ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان کۆبیچ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشھاتە سیاسیەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی درووستکردنی حکوومەتی تازەی عێراق و ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە تاوتوێ کرا و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆچوونی ڕێکخراوەکەی لەبارەی پرۆسەی سیاسی عێراق بۆ سەرۆک بارزانی خستە ڕوو.
ھەڕەشەی تیرۆر و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ھزری توندڕۆیی و تیرۆر تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو