TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی فەرەنسا دەکات

سارا
Yazar
📅 08 Ekim 2020 20:46

پەیامی کورد     ...    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی فەرەنسا دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دێكۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی و دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو هەڕەشە ئەمنی و تەحەددیاتەی كە لە بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراقدا هەن.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر وێڕای جەختكردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندیی دوولایەنە، پشتیوانی ووڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

Paylas: