TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم دەکات

سارا
Yazar
📅 07 Aralık 2021 23:27
پەیامی کورد     ...    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم دەکات

رۆژی سێشەممە ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو پێشمەرگە شەھیدانە بە سەرۆک بارزانی گەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوو لە پەلاماری تیرۆریستی داعش شەھید بوون.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

بەشدارانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە جێبەجێکردنی پرەنسیپی شەراکەت و تەوازون و چاکسازی لە حوکمرانی لە قۆناغی داھاتوو کردەوە بە مەبەستی رزگاربوونی عێراق لە قەیران و تەحەدیاتەکان.

Paylas: