TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان کرد

Navas Jan
Admin
📅 19 Ocak 2023 18:28

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/1/2023 لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی نەنجوومەنی زانکۆکانی جیھان کرد کە پێکھاتبوو لە: د. ئۆرھان حیکمەت عەزیز ئۆغلۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و د. کاروان یوونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین، د. ئیدریس محەمەد تاھیر، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، د. نوورەدین ئیسماعیل، سەرۆکی زانکۆی ھەولێری پزیشکی، د. شێروان شەریف قرتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران و د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی بەیان.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان کورتەیەکیان لەبارەی بارودۆخی زانکۆ و ناوەندە ئه‌کادیمییەکان و ئاستی گەشەی زانستی لە هەرێمى كوردستان خستە ڕوو، هەروەها پێزانییان بۆ پەرۆشیی سەرۆک بارزانی هەبوو کە لە 30 ساڵی ڕابردوودا هەمیشە پشتیوانیی زانکۆ و ناوەندە ئه‌کادیمییەکانی هەرێمی کوردستان بووە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی زانکۆ و ناوەندە زانستییەکان لە پێشخستنی ڕەھەندە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و پێگەیاندنی تاک ئاڵوگۆڕ کرا.

Paylas: