TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھوداپار دەکات

سارا
Yazar
📅 08 Ocak 2022 21:07
پەیامی کورد     ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھوداپار دەکات

پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی ئازادی ھوداپار بە سەرۆکایەتی زەکەریا یاپیچی ئۆغلۆ سەرۆکی گشتی ھوداپار کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی یان کرد لە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھاوکاتیش ھاوخەمی خۆیان ببۆ خانەوادەی شەھیدانی ئەم دوایەی شەڕی داعش و زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی ھەولێر بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.

ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی تورکیا و ڕەوشی لایەنە کوردیەکانی ئەو ووڵاتە خرایە باس و گفتوگۆ.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

Paylas: