Kurdistan
سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەوانە دەکات کە لە ڕیفراندۆم پاشکەز نەبوونەوە
له ساڵڕۆژى بڕياردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، سه‌رۆك بارزانى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانى له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: ئه‌مڕۆ به رۆژێكى مێژوويى داده‌نرێت و سووپاس و پێزانينم هه‌يه بۆ ئه‌وانه‌ى پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه و نه‌چه‌مانه‌وه.
ساڵى رابردوو، سه‌رۆك بارزانى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕياردرا رۆژى 25ى ئه‌يلوول ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.