Kurdistan
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ڕوونکردەنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستانهوه سەبارەت بە یاساى ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠١٩)ى پەرلەمانى کوردستان
سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان بە بڕیارى ژمارە (٤)ى ساڵى ٢٠١٩، یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆیییان لەسەر کراوە، ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠١٩)ى ڕەتکردەوە.
گەڕاندنەوەى یاساکە لەسەر داواى سەرۆکایەتی ئەنجوومەنى وەزیران و پێشنیارى وەزارەتى شارەوانى و گەشت وگوزار بوو، بەهۆى بوونى چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانى یاساکە. بۆیە لەپێناو بەرژەوەندی گشتى و بەمەبەستى پێداچوونەوە و چارەسەرکردنى کەم وکوڕییەکان، سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان ڕۆژى ٢١ی١١ی٢٠١٩ بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەى یاساکە بۆ پەرلەمانى کوردستان.
فهوزى فرهنسۆ ههریرى
سەرۆکى دیوانى
سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان
١ی١٢ی٢٠١٩