TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە.

سارا
Yazar
📅 16 Şubat 2020 18:23

پەیامی کورد   ...    ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/2/16 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی لە شاری میوونشن لە گەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرایەوە. 

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر هەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لە سەربنەمای رێز لەیەکگرتن. هەروەها گفتوگۆش دەربارەی گرفت و ئاستەنگەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا کرا.

Paylas: