TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حاکمی میرنشینی ڕەئس ئەلخەیمە کۆ بوونەوە

Navas Jan
Admin
📅 26 Mart 2022 19:54

پەیامی کورد... سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حاکمی میرنشینی ڕەئس ئەلخەیمە کۆ بوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حاکمی میرنشینی ڕەئس ئەلخەیمە کۆ بووەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن.

ئەمڕۆ شەممە 26/3/2022، لە شاری (ڕەئس ئەلخەیمە-ڕأس الخیمە) لە ئیمارات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ سعوود بن سەقر ئەلقاسمی، حاکمی میرنشینی (ڕەئس ئەلخەیمە-ڕأس الخیمە) کۆ بوونەوە.

لە کۆبووەنەوەکەدا، کە شێخ محەمەد بن سعوود ئەلقاسمی، جێنشینی ڕەئس ئەلخەیمە ئامادە بوو، گفتوگۆیان دەربارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی ڕەئس ئەلخەیمە و ئیمارات بە گشتی کرد، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی و گەشتوگوزاردا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندی بەردەوامدا بن بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومەت، بڕیارە بەشداری لە کۆڕبەندی جیهانیی وزەدا بکات، کە ڕۆژانی 28 و 29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت، لەو کۆڕبەندەدا باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە وەبەرهێنان لە بواری وزەدا دەکات.

مەسرور بارزانی هەروەها ڕۆژانی 29 و 30ی ئادار لە دوبەی، بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەکات.

Paylas: