سەرۆکی حکوومەت داوای دانیشتنی تایبەتی پارلمانی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت داوای دانیشتنی تایبەتی پارلمانی کوردستان دەکات
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمى کوردستان، داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەت و رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا.
لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا لە سەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لەسەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتارێک پێشکەش دەکات.
ئاماژە بەوەکراوە، بە پێی ماددەی (٦٦) بڕگەی دوەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی حکومەت دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی روونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە (١٤) رۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات.