TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەدا

Navas Jan
Admin
📅 10 Eylül 2020 17:09

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەدا

 

دانیشتنی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی فیدراڵی عێراق، دەستی پێکرد.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ۆی ئەیلوول، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراق و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە هەولێر.

 

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، دەستی پێکرد.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوو سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان  هەولێر و بەغدا و رێککەوتنی هەردوولا، دەکەن.

 

مستەفا کازمی پێش ئەم دانیشتنەش سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.

Paylas: