TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد

سارا
Yazar
📅 25 Kasım 2023 23:48
پەیامی کورد  ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد

ئەمڕۆ شەممە 11/25، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان.

Paylas: