Kurdistan
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی دیسەمبەر، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحەممەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد .
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرینگی ھاوھەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی کارنامەی چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.