سەرۆکی حکوومەت لە سەر ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی پەنابەران پەیامێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد … سەرۆکی حکوومەت لە سەر ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی پەنابەران پەیامێکی بڵاو کردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شووباتی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی ئاگركەوتنەوە لە كەمپێكی كوردە ئێزیدییە ئاوارەكان لە زاخۆ بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "زۆر خەمبار بووم بە هەواڵی ئاگركهوتنهوه له کەمپێكی خوشک و برا ئاوارەکانی ئێزیدی لە زاخۆ، كه بهداخهوه بووه هۆی گیان لهدهستدانی باوک و کوڕ و کچێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. پرسە و سەرەخۆشی له کەسوکاری قوربانییەکان دهكهم و هاوبهشی خهمیانم".
مەسرور بارزانی پەیامەكەی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)دا بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی "لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ قسەم کرد، ڕامسپارد بۆ لێکۆڵینەوە و ههڵسهنگاندنی بارودۆخی کامپەکە. بەردەوام دەبین لە پاراستن و هاوکاریکردنی پەنابەر و ئاوارەکانی کەمپەکان، تا ئەو کاتەی خۆبەخشانە و بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان، ئهمهش پێویستی به هاوکاریی زیاتری نێودەوڵەتی ههیه".