سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... ئەمشەو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو ده‌ستخۆشی له هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ده‌ستگیركردنی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە ته‌قه‌كردن له ڕێستورانتێكی هه‌ولێر بوون.
ئه‌مه ده‌قی پەیامەکەیە :
ئه‌مڕۆ هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆری كوردستان سه‌ركه‌وتووانه توانیيان تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارێكی كاره تيرۆریستیيهكهى ڕۆژی ١٧ی ته‌ممووزی ٢٠١٩ی ته‌قه‌كردن له ڕیستۆرانتێكی هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن كه جێگه‌ی داخ بوو له‌و ڕووداوه تيرۆرستييهدا دیپلۆماتێكی توركیا و دوو هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌ركه‌وتنی هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆر له ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆیاندا، دڵسۆزیی ئه‌م هێزانه بۆ كار و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان ده‌سه‌له‌مێنێت. دیاره پاش ڕووداوێكی وا ناخۆش و ترسنۆكانه، جه‌ختی سه‌ره‌كيی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تاوانباران و هاوكاره‌كانیان بووه و ده‌بێت. ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆر له‌وه‌دا بووه كه هه‌میشه توانیویانه هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و نه‌هێڵن زیان به خه‌ڵكی هه‌رێم و میوانانی بگات.
تا ئێستا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتیانیان پاراستووه، له داهاتووشدا هه‌روه‌ك له‌وه‌وپێش له كاری جدديی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ زامنكردنی ئارامی و ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركراوان و هاوكارانيشيان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
20/7/2019