TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا کۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 06 Şubat 2020 13:15

پەیامی کورد    ...    نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکى هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیریى سیاسى لە عێراق و یارمەتیى حکوومەتى داهاتووى عێراق دەدات بۆ چارەسەرکردنى کێشە و قەیرانەکان و بەدەنگەوەچوونى داواکاریى خۆپیشاندەران لە ژیان و ئایندەیەکى باشتر کە شایستەى گەلانى عێراق بێت.

ئێوارەى چوارشەممە 5/2/2020 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ماتیوو تولەر، باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکان و ڕاسپاردنى سەرۆک وەزیرانێکى تازە بۆ پێکهێنانى حکوومەتى داهاتووى عێراق تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگی ئارامى و سەقامگیریى دۆخى سیاسى و ئەمنى لە عێراق و ڕاستەڕێبوونى پرۆسەى سیاسى لە ووڵات کردەوه‌.

دیداری هه‌ردوو سەرۆک ، نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترامپ له‌ داڤۆس، داهاتووى پەیوەندییەکانى عێراق و ئەمەریکا، ئاڵۆزى و گرژییەکان، پێشهاتەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران و کاریگەریى ڕووداوەکان لەسەر دۆخى عێراق و ناوچەکە بەگشتى، هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە، مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەى، پێویستیى عێراق و هەرێمى کوردستان بە بەردەوامیى هاوکارى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکەى مایەى بایەخى هەردوولا، بەشێکى دیکەى کۆبوونەکە بوون.

Paylas: