TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆ بایدن کرد

Navas Jan
Admin
📅 21 Ocak 2021 14:33

پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆ بایدن کرد

 

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جۆ بایدن دەکات بە بۆنەی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی وەك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئەمەریکا.

 

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی: "ده‌مه‌وێت به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك جۆ بایدن و كامالا هاریسی جێگره‌كه‌ی بكه‌م له‌ ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونه‌ مێژووییه‌كه‌یاندا".

 

راشیگەیاندووە: "له‌ سه‌ركردایه‌تیكردنی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا كار بكه‌ین".

Paylas: