سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد کرد و لە دانیشتنەکەیاندا چەند پرسێکی تایبەت بە کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٤ی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە کلێمنس سێمتنەر، کونسوڵی گشتیى ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان کرد، لە دیدارهكهدا دۆخى گشتیى عێراق و هەرێمى کوردستان، بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆرۆنا، شەڕى دژى تیررۆر و ئەرکى هێزە ئەڵمانییەکان لە هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعشیان تاوتوێ کرد.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەیاندا، بیروڕایان دەربارەى هەڵبژاردنەکانى پێشوەختەى داهاتووى عێراق و دوایین هەنگاوەکانى گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان گۆڕییەوە.
لەو دانێشتنەدا نێچێرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانى ئەڵمانیاى لە بواری سەربازی و مرۆییدا دووپات کردەوە و کونسوڵی گشتیى ئەڵمانیا وێڕاى دووپاتکردنەوەى پشتگیرى و هاوکاریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان، ستایشى ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵى هەرێمى کوردستانى لە شکاندنى داعش و حەواندنەوەى خەڵکى ئاوارە لە پێکهاتەکانى عێراق و پەنابەرانى سووریا کرد و خواستى وڵاتەکەى بۆ برهودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان نیشان دا.