Kurdistan
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی لە شای ئوردەن دەربڕی
پەیامی کورد … سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی لە شای ئوردەن دەربڕی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئورده‌ن دووپات ده‌كاته‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ شا عه‌بدوڵڵا و شانشینی ئوردنی و خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی ئوردن و گه‌له‌كه‌ی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ یهكهشممه 4/4/2021، نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، پشتگیریی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی شاهانه، دووپات ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "هه‌موو پشتگیرییه‌ک بۆ خاوه‌نشکۆ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م شای شانشینی ئوردنی هاشمی و خانه‌واده‌ی شاهانه و ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیریی ئوردن و گه‌له‌که‌ی دووپات ده‌که‌ینه‌وه".
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "هه‌میشه دڵمان له‌گه‌ڵیاندایه، خوای مه‌زن بیانپارێزێت".