TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی هەرێمی کوردستان تێرۆری هشام هاشمی مەحکووم و شەرمەزار دەکات

سارا
Yazar
📅 07 Temmuz 2020 18:34

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی هەرێمی کوردستان تێرۆری هشام هاشمی مەحکووم و شەرمەزار دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی تیرۆکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی و گۆشەنووسی رووداو دەکات و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 07-07-2020 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان توویتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە و دەڵێت "به‌ تووندی سه‌رکۆنه‌ی تیرۆرکردنی لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕی ئه‌منی عێراقی هیشام ئه‌لهاشمی ده‌که‌م که‌ دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له‌ به‌غدا تیرۆر کرا."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری هیشام هاشمی، داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات "تیرۆریستان بدۆزنه‌وه‌ و بیاندەنە دادگا."

Paylas: