TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی هوداپار ... بارزانی ڕۆڵێکی گرینگ و بەرچاوی لە ئارامی ناوچەکەدا هەیە

سارا
Yazar
📅 14 Mayıs 2019 20:44

پەیامی کورد  ...   سەرۆکی گشتی هوداپار (HUDA par) ڕایگەیاند، ئامانجیان لە کردنەوەی نوێنەراتییان لە هەرێم، پتەوکردنی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە هەموو ڕوویەکەوە هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوانیاندا هەبێت.

پێش ماوەیەک لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتی ئیسحاق ساغلام، سەرۆكی گشتی هوداپار و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی شەوورای ناوەندی ئەو حزبە كرد.

ئیسحاق ساغلام،  رایگەیاند : "دیداری یەکەم نییە لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەکەین، لە هەموو دیدارەکانماندا بە گەرمی لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازیمان لێ کراوە، ئەو دیدارانە لە هەموو ڕوویەکەوە ئەرێنی بوون و بۆ باس لە چەندین پرسی گرێدراو بە کورد و ناوچەکەوە بوون."

ساغلام ئاماژەیشی دا: "لە کوردستان و ناوچەکەش سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی هەیە و توانیویە ڕۆڵێکی گەورە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاریشەکانی کورد و ناوچەکەش بگێڕێت و بووەتە مەرجەع بۆ ناوچەکە، چوونکە بەهۆی سیاسەت و لیزانیی ئەوەوە ئێستا کوردستان لە قۆناغێکی بڵنددایە، چونکە هەمیشە بەرژەوەندیی کوردستانی پێش هەموو شتێک خستووە."

ساغلام دەشڵێ: "کوردستان لە ناوچەکەدا زۆری زوڵم و ستەم دیتووە، بەڵام ئێستا کوردستان لە قۆناغیکی زێرین و نموونەدایە، چونکە ئەو پێکەوەژیانەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە، بووەتە نموونە بۆ ناوچەکە."

Paylas: