TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی: هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی

Navas Jan
Admin
📅 10 Ocak 2022 14:11

پەیامی کورد … سەرۆك بارزانی: هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی

شەوی یەكشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمانی عێراق بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە سەرۆكایەتیی نوێ و پەرلەمانتاران و هاووڵاتییانی عێراق كردووە و رای گەیاندووە كە ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی.

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا كە بارەگای بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، هاتووە "هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو جێگرەكەی هەنگاوێكی گرنگی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدەران و هاووڵاتیان دەكەم. ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا".

سەرۆك بارزانی هەروەها نووسیویەتی "سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون و بوونە هۆكاری سەركەوتنی پڕۆسەكە. بە دڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرفەتێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە و تێپەڕاندنی تەحەددیات و لێكتێنەگەیشتنەكان. دەروازەیەكیش دەبێت بۆ دروستبوونی متمانەی نێوان پێكهاتەكان و ڕەگداكوتانی دەوڵەتی موئەسەسات".

Paylas: