Kurdistan
سەرۆك بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە جومعە عناد سەعدوون، وەزیری بەرگریی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە جومعە عناد سەعدوون، وەزیری بەرگریی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 25-6-2025) وەزیری بەرگری عێراق سڵاوی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و، كورتەیەكی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق و هەڕەشەی داعش لە پارێزگاكانی ناوەندی عێراق خستەڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، برەودانی كولتووری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.
لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ وەزیری بەرگری عێراق خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.