TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پەیامێكی بە بۆنەی جەژنی قیامە بڵاو كردەوە

Navas Jan
Admin
📅 08 Nisan 2023 23:50

پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پەیامێكی بە بۆنەی جەژنی قیامە بڵاو كردەوە


بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، ئەمشەو شەممە، سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی پتەوتربوونی برایەتی و تەبایی نێوان هەموو نەتەوەکان و شوێنکەوتووانی سەرجەم ئایینەکانی ناوچەکەمان.

لەو بۆنەیەدا هیوای ئاشتی و بەختەوەری و شادی بۆ هەموو خوشك و برا كریستیانەكانمان دەخوازم.

جەژنتان پیرۆز و بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

مسعود بارزانی
8ی نیسانی 2023

Paylas: