TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی: ئاڵاکەمان ڕەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە

Navas Jan
Admin
📅 17 Aralık 2023 16:12

پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی: ئاڵاکەمان ڕەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە


سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەمووتان پیرۆز بێت."

ئەمڕۆ یەكشەممە 17/12/2023، سەرۆك بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "کوردستانیانی ئازیز، ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەمووتان پیرۆز بێت، ئاڵاکەمان ڕەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە."

له‌ رۆژی 19/6/2004 و به‌ بڕیاری ژماره‌ 48ی په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌می هەموو ساڵێك، بە ڕۆژی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان‌ و ڕۆژی ئاڵای كوردستان دانرا، ئه‌وه‌ش له‌ژێر ڕۆشنایی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ 17/12/1945 له‌ كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد، كه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، له‌ گۆڕه‌پانی چوارچرا له‌ مه‌هاباد، ئاڵای كوردستان له‌ باڵاخانه‌یه‌كی گۆڕه‌پانه‌كه‌ هه‌ڵكرا.

Paylas: