TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عێزەت شابەندەر دەكات

سارا
Yazar
📅 05 Aralık 2021 18:48
پەیامی کورد      ...     سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عێزەت شابەندەر دەكات

سەرۆك مەسعوود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە (5ی كانوونی یەكەم/ دیسه‌مبه‌ری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە عێزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری رابردوو تاووتوێ كران.

هەروەها تیشک خرایە سەر رێگە چارەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و تەحەددیاتی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق.

Paylas: