TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

سارا
Yazar
📅 17 Aralık 2019 18:06

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیفن هیكی باڵیۆزی تازەی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی تازەی بەریتانیا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و كێشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و داوكاریی خۆپێشاندەران و هەروەها نیگەرانییەكان لەبارەی سەرهەڵدانی بۆشایی ئیداری و سیاسی تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختی لەوە كردەوە كە ووڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان بەهێز و یەكگرتوو بێت.

ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

Paylas: