TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

سارا
Yazar
📅 06 Temmuz 2021 20:10

پەیامی کورد     ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

ئەمڕۆسێشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی تازەی ڕووسیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و سووریا و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا و، پەیوەست بە شەڕی تیرۆرەوە، سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ڕیشەكێشكردنی تیرۆر هەوڵێكی هەمە لایەنەی نێودەوڵەتی گەرەكە و بە پێویستیشی زانی كە هەوڵەكان بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە عێراق و سووریا هاوكات و هاوتەریبی یەكتر بێت.

هەر لەوە دیدارەدا تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و، جەخت لەسەر كاریگەریی بارودۆخی عێراق لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە كرایەوە.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی ڕووسیا لە عێراق خواست لە ئەرك و چالاكییەكانیدا.

Paylas: