Kurdistan
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر دەكات
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ شەممە 18ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیف فەگین كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.