TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی دەكات

سارا
Yazar
📅 21 Şubat 2021 21:25

پەیامی کورد     ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢١ی ٢ـی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخ و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمی و ناوچەیی تاوتوێ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە و، بیروڕاش لەبارەی تەحەددیاتی سیاسی و ئابووری و ئەمنی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو لا كرایەوە.

Paylas: