TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری سەلاحەددین دەكات

سارا
Yazar
📅 16 Ocak 2021 20:44

پەیامی کورد     ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری سەلاحەددین دەكات

ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی كانوونی دووهەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر قوتەیبە ئەلجبووری سەرۆكی لیژنەی تەندرووستی و ژینگە و مۆسەننا ئەلسامەرائی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها دكتۆر عەمار جەبر ئەلجبووری پارێزگاری سەلاحەددین.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەروەها بارودۆخی پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرایەوە.

Paylas: