TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆكی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كۆدەبنەوە

Navas Jan
Admin
📅 09 Haziran 2021 16:08

پەیامی کورد … سەرۆكی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كۆدەبنەوە

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دۆمەنیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە هەولێر کۆ بوویەوە.

 

بە پێی زانیارییەكان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دۆمەنیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆ بوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا و دۆخی عێراق و ناوچەكەیان کرد.

 

دوێنێ سێشەممە 8/6/2021، دۆمەنیك راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەر یەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونەوە.

لەو دیدارانەدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دووپاتكردەوە و وڵاتەكەشی بۆ پتەوكردنی هاوكاری لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان لە عێراق دەربڕی.

Paylas: