سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد
پەیامی کورد ... سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد.
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لایەن جەعفەر شێخ موستەفاوە ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا
له یه‌كه‌م شوێنی سه‌ردانه‌كه‌یدا، بۆ هه‌ولێر، موحه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه و هه‌ردوولا پرسه جێ بایه‌خه‌كانی نێوانیان تاوتوێكرد.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمیش كۆببێته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه زه‌ریف به‌سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه، موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبوه‌وه.