سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو كردەوە
پەیامی کورد... سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو كردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو كردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "خۆشحاڵين به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداريى تيمى وه‌زاريى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له حكوومه‌ت، هيوادارين ئه‌مه ببێته ده‌ستپێك و هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان."
هەروەها رای گەیاندووە: "ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زياتر هه‌رێمى كوردستان پێويستى به كۆده‌نگى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى هه‌يه. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه له كار و هەوڵەکانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و پشتيوانى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ببێته هۆى به‌هێزبوونى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان."