TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ فڕاکسیۆنی پارتی کۆدەبێتەوە

سارا
Yazar
📅 13 Ocak 2022 19:18
پەیامی کورد     ...     سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ فڕاکسیۆنی پارتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ، یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی پارتییە دوای دەست بەکاربوونیان وەک پەرلەمانتاری عێراق.

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی، رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ لە پیرمام سەرۆک بارزانی لەگەڵ فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و ئەمە بۆ جاری یەکەمە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکار بوون".

لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکەش، دووبەردانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆمانە وەک پەرلەمانتارانی پارتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکی خۆمان، بێگومان تەوەری سەرەکیش، رەوشی ئێستای عێراق و کارکردنی فڕاکسیۆنی پارتی دەبێت لە عێراق، بە تایبەتی ئێمە رێنوێنی لە سەرۆک بارزانی وەردەگرین بۆ کارکردن لە چوار ساڵی داھاتووی پەرلەمانی عێراق".

Paylas: